گرێزمان باشترین یاریزانی مێژوو دەستنیشان دەكات!

ئەستێرەی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی وەڵامی چەندین پرسیاری هەستیاری دایەوە

پاڵەوانی مۆندیالی 2018 ڕایگەیاند كە كلیبێر پیپی یاریزانی ڕابردووی ڕیاڵ مەدرید و ئێستای پۆرتۆ باشترین و قورسترین بەرگریكار بووە ڕووبەڕووی بومەتەوە،زۆر كارێكی ئەستەمە سەركەوتوبی بەسەر پیپیدا

هەروەها وتی:باشترین یاریزانیش یاریم لەگەڵدا كردبیت دێگۆ كۆستایە یاریزانێكی زۆر باشە زۆر هاوكاریم دەكات لە یارییەكاندا و بە ئاسانی لەیەك تێدەگەین،یاریزانێكی جەنگاوەرە خۆشم دەوێت

سەبارەت بە باشترین یاریزانی مێژوو ئاشكرای كرد:وەك دەزانین بەپێی سەردەمەكان دەگۆڕدرێت بەڵام من دەڵێم لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترینی هەموو مێژوون

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart