بەیڵ ڕەتیدەكاتەوە داوای لێبوردن لە هاوڕێكانی بكات!

ڕاگەیاندنە ئیسپانیەكان بڵاویان كردەوە گاریث بەیڵ داوای لێبوردنی لە هاوڕێكانی نەكردووە پاش ئەوەی لە یاری ڕابردوودا لەگەڵ لیڤانتی ڕەفتارێكی سەیری نواند بەرامبەر هاوڕێكانی

ڕادیۆی كادینا كۆپی ئیسپانی ئاشكرای كرد یاریزانە وێڵزیەكە ڕەتیكردوەتەوە  داوای لێبوردن لە هاوڕێكانی بكات لە ڕیاڵ مەدرید بە تایبەت لوكاس ڤازكوێز،ئەمەش پاش ئەوە دێت كاتێك بەیڵ گۆڵی بردنەوەی تۆماركرد دژی لیڤانتی ئامادە نەبوو لەگەڵ یاریزانەكان ئاهەنگ بگێڕێت و گرنگی پێنەدان!

هەروەها سەرچاوەكە ئاشكرای كرد كە بەیڵ پەیوەندی باش نیە لەگەڵ یاریزانەكانی هاوڕێی،پەشیمانیش نیە لەو كارە واتا نێوانیان هەر وا دەمێنێتەوە لەگەڵ یاریزانەكان

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart