پێرێز بە بەهێزەوە دەچێتە بازاری گواستنەوەی وەرزی داهاتوو

دوای ئەوەی ئەم وەزرە بە ئاستێکی لاواز دەرکەوت ئەگەر چی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان کێبرکێ دەکات بەلام لە لالیگا تا ئێستا پلەی سێیەمی گرتووە، پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید بریاریداوە بە بەهێزەوە بازاری گواستنەوەی داهاتوو بۆ ریال مەدرید ئەنجام بدات بۆ ئەم مەبەستەش چەندین یاریزانی ئاستێرە ناویان لە لیستی ئەو یاریزانانە دانراوە وەرزی داهاتوو گرێبەستیان لەگەڵ ئیمزا بکرێت

سپۆرت میدیا سیت بڵاوی کردۆتەوە، کەسە نزیکەکانی پێرێز رایان گەیاندووە، کە ئەو سەرۆکە ئامادەیە بری 400 ملیۆن یۆرۆ بۆ بازاری گواستنەوە ئامادە بکات و یانە مەدریدیەکە نوێ بکاتەوە دووبارە ببێتە بەهێزترین یانەی ئەورووپا، ماڵپەرەکە باسی لەوە کردووە ریال مەدرید خۆی ئامادە کردووە وەرزی داهاتوو کار لەسەر هێنانی ئەو یاریزانانە بکات، کیلیان مپابێ و نێیمار لە پاریس سانجێرمان، لەگەڵ ئەوان هازارد لە چێڵسی، هاری کین لە تۆتنهام دیاریی کردوە لە کاتی سەرکەوتوو نەبوون لە هێنانی یەکێک لەو سێ هیڕشبەرە  و دیلیخێت لە ئەجاکس و دیبالا لە یۆڤێنتۆس، پێدەچێت بری گرێبەستەکان سەرجەمیان بگاتە 400 ملیۆن یۆرۆ

 

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart