تشرینی دووه‌م 20, 2019 7:56 PM

ئەگەر ساری باوکێکی باش بێت وەکوو ئێوە بیر ناکاتەوە

هەواڵی سەرجەم رۆژنامەکانی بەڕیتانیا و دەرەوەی بەڕیتانیاش هانی ئەوە دەدەن کە ساری سزای کیپا بدا بەڵام من پێموایە دەبێت ساری باوکێکی باش بێت و کیپا ببەخشێ

 

ئەو کێشەیەی لە یاری کۆتایی جامی پیشەگەرەکانی ئینگلتەڕا لەنێوان ساری و کیپا روویدا لێکدانەوەی زۆری هەبوو ، زۆربەی هەرە زۆری رۆژنامەکانی ئینگلتەڕا و دەرەوەی ئینگلتەڕا هانی ساری دەدەن بۆ سزادانی کیپا بەڵام من پێموایە گەر ساری باوکێکی باش بێت پێویستە لە پێناو یانەکە و خۆیدا ئەو کێشەیە بە لێبوردنێك چارەسەر بکا ، پێویستە ساری نەهێڵێ کە شیرازەی خێزانەکەی تێك بچێ چونکە هەر یانەیەك وەکوو خێزانێکە و راهێنەریش وەکوو باوکێك دەبێت کوڕەکانی پەروەردە بکات ،

کاردانەوەی کیپا جوان نەبوو رەنگە تا کۆتایی ژیانی وەرزشی ئەو کارەی ببێت بە پەڵەیەکی ناشیرین بە ناوەکەیەوە بەڵام ساری پێویستە ئەوە بزانێ کە کیپا گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکەیەتی و گۆڵپارێزەکانی تری تیپەکە ئامادەی ئەوە نین کە یاریی بکەن ، تێکچونی ژوری جلگۆڕینی چێڵسی لە تێكچوونی ژووری جل گۆڕینی سەرجەم یانەکانی تر ئاسانترە و دەبێت ساریش ئەوە بزانێ کە هەر کێشە و شکستێک یەکەم قوربانی خودی خۆی دەبێ بۆیە دەبێ ئەو کارە بکات کە کارە راستەکەیە ئەویش بەخشینی کیپا لەو کارەی ئەنجامی داوە نەوەك سزادانی گۆڵپارێزەکە چونکە سزادانی کیپا زیان لە هەرسێ لایەن دەدات ( کیپا و ساری و چێڵسی ) .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.