هۆکاری سەرەکی تورەبوونەکەی گارس بەیل لە یاریی بەرامبەر لیڤانتی ئاشکرا دەکرێت

دوای ئەوەی لە یاریی نێوان لیڤانتی و ریال مەدرید گارس بەیل توانی گۆڵی دووەمی یانەکەی بە لێدانی سزا تۆمار بکات، بەڵام لە کاتی تۆمار کردنی گۆڵەکە ئەو یاریزانە هیچ خۆشیەکی دەرنەبری و ئامادە نەبوو لەگەڵ هاورێکانی خۆشی دەربرێت، جوسيب بيدريرول ئێوارەی یەکشەمە لە بەرنامەی بەناو بانگی ئیسپانی ئیل چیرینگیتۆ هۆکاری سەرەکی تورەبوونی ئەو یاریزانەی ئاشکرا کردووە کە هەموو مەدریدی شۆک کردووە

جوسيب بيدريرول لە بەرنامەکە بە شێوازێکی گاڵتە پێ کردنەوە باس لە هۆکاری تورەبوونی یاریزانە وێڵزیەکە دەکات و دەڵێت، ئەو یاریزانە لە سەرەتای گەیشتنی بە یاریگا سەیری یاریی یەکێک لە پاڵەوانێتیەکانی یاریی گۆڵفی دەکرد، بەڵێ دەزانن بۆ  ئەو دڵتەنگ بوو ؟ چونکە یارییەکەی ریال مەدرید لە هەمان کاتی ئەو یارییە بوو، ئەم یارییەی گۆڵفی لەدەستداوە، بەیل ئەوەندەی گرنگی بە یاریی گۆڵف دەدات بیر و هزری لای ریال مەدرید یارییەکەی بەرامبەر لیڤانتی نەبوو،

گارس بەیل پێش ئەوەی لە خولەکی 74  بچێتە نێو یاریگا ئامادە نەبوو مەشقی پێش چوونە ناو یاریگا ئەنجام بدات، لە کاتی تۆمار کردنی گۆڵەکەش هیچ خۆشیەکی دەرنەبری ئەمەش بووە هۆی تورەبوونی هاندەرانی یانە مەدریدیەکە، بەڵام سۆلاری بە نیازە بۆ یارییی کلاسیکۆ یاریی بە گارس بەیل بکات لە سەرەتایی یارییەکە

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart