تشرینی دووه‌م 20, 2019 2:52 PM

کێبرکێی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەسەر یاریزانێکی ریال بیتس

جۆڤانی لۆسێلسۆ

 

دوای ئەوەی ئەم وەرزە بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت، یاریزانی ریال بیتس جۆڤانی لۆسێلسۆ بوەتە جێگایی بایەخی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا ئەم دوو یانەیە ئامادەن لەگەڵ پارە یاریزانیش بدەن بە ریال بیتس

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاوی کردۆتەوە، یاریزان جۆڤانی لۆسێلسۆ دوای ئەوەی ئەم وەرزە بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتووە، توانیویەتی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان 11 گۆڵ بۆ بیتیس تۆمار بکات، بارسێلۆنا هەوڵ دەدات ئەو یاریزانە بگوازێتەوە یانەکەی، لەگەڵ پێدانی بری پارەی گرێبەستەکە، یاریزانی باڵێ چەپی یانەکەی میراندا بە خواستن بدات بە یانەی ئەندەلوسیەکە، لەبەرامبەردا ریال مەدریدیش بە هەمان شێوە لەگەڵ پێدانی پارەی بۆندەکە ئامادەیە یەکێک لە یاریزانان هێرناندز و ماریانۆ و ئەشرەف حەکیمی بە خواستن بدات بە بیتیس لە پێناو رازی بوون بە بۆندەکە

جۆڤانی لۆسێلسۆ یاریزانی پاریس سانجێرمانە بەڵام بە شێوەی خواستن یاریی بۆ بیتیس دەکات، لە بۆندەکەی نێوان بیتیس و پاریس سانجێرمان هاتووە ئەگەر یانەکە گەیشتە یارییەکانی یۆرپا لیگ کە زۆر نزیکە ئەوە رووبدات بە جیاوازی 3 خاڵ لە خیتافی چوارەمەوە دورە، بە بری 25 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بگوازێتەوە یانەکەی، لۆسێلسۆ ئەم وەرزە لە یۆرپا لیگ توانیوەیەتی 5 گۆڵ تۆمار بکات گۆڵیکیش دروست بکات، ماڵپەری ئۆپتا بۆ ئامار بڵاوی کردۆتوە لۆسێلسۆ یەکەم یاریزانی یانەکەیە کە توانیویەتی ئەو کارە بکات لە یەک پاڵەوانیتی ئەوروپی

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.