ڤینیسیۆس:لە مێسی ناترسین!

یاریزانی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڤینیسیۆس جۆنیۆر سەبارەت بە كلاسیكۆی داهاتوو لە یاری دووەمی جامی شا باسی مێسی دەكات

ڕۆژنامەی ماركا بڵاوی كردەوە كە ڤینیسیۆس دەڵێت:ئێمە لە مێسی ناترسین و خاوەنی باشترین یاریزانی جیهانین ئەویش لۆكا مۆدریچە

هەروەها لاوە 18 ساڵەكە وتی:مێسی یاریزانێكی ناوازە و گەورەیە شتانێك دەكات كە یاریزانانی تر پێی ناكرێت بەڵام ئەوە ناگەیەنێت لێ بترسین و ئێمە زۆر بە باشی ئامادەین بۆ یارییەكە

شایەنی باسە مێسی یاری داهاتوو دەبێتە یەكەم كلاسیكۆ لەم وەرزەدا بە سەرەكی بەشداری بكات چونكە لە دوو كلاسیكۆی ڕابردوو بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی سەرەكی بێت

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart