ڤیدیۆ: نێیمار بە گریانەوە بەس لە پەیوەندی نێوان خۆی مێسی دەکات

نێیمار جۆنیۆر کە لە ئیستادا لە وڵاتی بڕازیلە بۆ وەرگرتنی چارەسەری کۆتایی بۆ پێکانەکەی، لە دیمانەیەکی لەگەڵ تیڤی باکیای بڕازیلی باسی لە پەیوەندی نێوان خۆی و مێسی کرد کاتێک ئەو یاریزانە لە یانە کەتەلۆنیەکە یاریی دەکرد

نێیمار بە گریانەوە باس لەو کاتە دەکات کە ساڵی 2013 پەیوەندی بە بارسێلۆنای کەتەلۆنیەوە کرد و دەڵێت، دەمەوێت بە هەمووان بڵێم، ئەو کاتەی لە بارسێلۆنا بووم پێویستم بە یارمەتی بوو، مێسی باشترین یاریزانی جیهان و ئەستێرەی یەکەمی یانەکە، خۆشەویستی خۆی بۆ دەربریم و هاوکاری زۆری کردم،

نێیمار زیاتر دەدوێت و دەڵێت، دوای چوارساڵ یاریی کردنم لەگەڵ مێسی و ڕۆیشتنم لەو یانەیە کارێکی قورس بوو، هەموو کات مێسی پێی دەوتم شەرم مەکە و مەترسە لە من و لە هەمووان، بەراستی ئەو یارمەتیدام ،

پێشتر وا بڵاو کرایەوە کەوا ئەو یاریزانە ویستوویەتی لە ژێر سێبەری مێسی بروات و دەیەوێت خۆی ببێتە یەکەمی تیپەکە، رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن بەم ڤیدیۆی هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردۆتەوە، لە دواین لێدوانی ناسر خلێفیش کە بە پێرێزی راگەیاندووە، نێیمار  بە هیچ شێوەیەک  بۆ فرۆشتن نیە

نێیمار لە ئێستادا لە وڵاتی بڕازیلە بۆ وەرگرتنی چارەسەری کۆتایی ئەو پێکانەی کە تووشی هاتووە، ئەم وەرزە بەشداری 23 یاریی کردووە 20 گۆڵی تۆمار کردووە 11 گۆڵیشی دروست کردووە

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart