سەڵاح دەبێتە خێراترین یاریزان لە مێژوویی پرێمەرلیگ!

كورد گۆڵ/

ئەستێرەیی مێژووی پرێمەرلیگ و گۆڵكاری مێژووی پرێمەرلیگ ئالان شێرەری ئینگلیزی پێیوایە محمد سەڵاح ڕیكۆردەكەی دەشكێنێت لە یاری داهاتوودا

لەوەڵامی پرسیارێكدا ئالان شێرەر لە تویتەر دەڵێت:بەڵێ پێموایە ئەو ڕیكۆردەی من دەشكێنێت

ئالان شێرەر خێراترین یاریزانە لە مێژووی پرێمەرلیگدا گەیشتبێتە 50 گۆڵ لە كۆی 66 یاریدا،سەڵاحیش دەیەوێت ئەو ڕیكۆردە بكات بە ناوی خۆیەوە

ئەگەر لە یاری داهاتوودا بەرامبەر مان یونایتد سەڵاح  گۆڵێك تۆمار بكات دەبێت بە خێراترین یاریزان لە مێژووی پرێمەرلیگ  گەیشتبێت بە 50 گۆڵ لە كۆی تەنها 63 یاریدا

شایەنی باسە لە مێژووی لیڤەرپوڵیش فێرناندۆ تۆرێس خێراترینە كە لە 72 یاریدا 50 گۆڵی تۆمار كردووە

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart