تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019 5:09 PM

عومەر کانۆتی ئەستێرەی پێشووی سێڤییاش قسەی خۆی لە بارەی مێسیەوە کرد

مێسی و کانۆتی لە یەکێک لە یارییەکانی نێوان سێڤییا و بارسێلۆنا

 

دوای ئەوەی دوێنێ شەو مێسی بە تۆمار کردنی هاتریکێک، توانی یانەکەی لە شکستەوە بەرەوە سەرکەوتنێکی گەورە ببات، رووپەری سەرجەم رۆژنامەکان بووە وێنەی مێسی و زۆربەی ئەستێرە و یاریزانەکانی جیهان قسەی خۆیان دەربارەی ئەو یاریزانە کرد، دواین لێدوانیش لێدوانی کانۆتی بوو کە لە تویتەری خۆی تویتی کردووە

لیۆ مێسی توانی هاتریکی ژمارە 50 لە ژیانی وەرزشی و 32 لە لالیگا تۆمار بکات و کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 650 گۆڵ، بە 25 گۆڵیش سەرووی ریزبەندی گۆڵکارانی خولی ئیسپانی گرتووە، مێسی ٪38 گۆڵەکانی یانەکەی تۆمار کردووە لە خولی ئیسپانیا کاتێک یانەکەی 65 گۆڵی تۆمار کردووە 25 گۆڵ لەلاین مێسی تۆمار کراوە، دوای یارییەکەش رۆژنامەکان و یاریزانەکان ستایشی ئەو یاریزانەیان کرد، ئالان باردو راهێنەر لەگەڵ کیزی پێشکەشکاری ئینگلزیی گوتی مێیسی باشترین یاریزانی جیهانە ئەگەر چی رۆناڵدۆ لە سێ خول یاریی کردووە، مۆندۆ نوسیویەتی مێسی بەردەوامە لەسەر ئاستە بەرزکەی و پێشکەش کردنی بردنەوەکان بۆ یانە کەتەلۆنیەکە، راهێنەری سێڤییاش دوای یارییەکە گوتی مێسی ئەمشەو سزای داین، قورسە راگرتنی باشترین یاریزانی جیهان .

لەلای خۆشیەوە فریدی عومەر کانۆتی لە تویتەر نوسیویەتی: گەیشتوین بە قۆناغێک، شەرمەزاریە ئەگەر دان بەوە دانەنێین کە مێسی باشترین یاریزانی هەموو کاتێکە ..

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.