ساری وەڵامی پشتگیرییەكەی گواردیۆلای دایەوە!

پاش ئەوەی یانەی چێڵسی  بە ڕاهێنەرایەتی ماوریسیۆ ساری ئیتاڵی توشی شكستێكی گەورە بوو بەرامبەر مان سیتی بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر و بەرامبەر مان یونایتدیش لە جامی فا كەپ ماڵئاواییان كرد،فشارێكی زۆری هاندەران و ڕۆژنامەوانی  هاتوەتە سەر ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكە

لە لێدوانێكدا پیپ گوادیۆلا بۆ پشتگیری كردن لە ماوریسیۆ ساری وتی:من لەو یانانەی كە ڕاهێنەرایەتیم كردون لە هیچ كامیاندا لە یەكەم ساڵدا باسی ئەوە نەكراوە بڵێن ئەگەر ئەم یارییە گواردیۆلا شكست بهێنێت دووردەخرێتەوە!

ساریش لە وەڵامدا سەبارەت بە گواردیۆلا و مان سیتی ڕایگەیاند:گواردیۆلا بەختی هەیە لەگەڵ مان سیتیە،لەبەرئەوەی كاتێكی گونجاوی پێدرا بۆ ئەوەی كاریگەری و جێدەستی نیشان بدات،پێم وایە كاتێك گواردیۆلا هەڵدەبژێریت پێویستە كاتی بدەیتێ و چاوڕێی بكەیت

هەروەها وتیشی:من لە پیشەكەمدا پێویستم بە هیچ نیە تەنها پێویستم بە ئەنجام هەیە!

شایەنی باسە یانەی چێڵسی لەگەڵ ساری ڕاهێنەر 42 یاری ئەنجام داوە و 27 یاری براوە بوە و 6 یەكسانبوونی هەیە لەگەڵ 9 دۆڕاندن،هەروەها 76 گۆڵی تۆمار كردوە و 44 گۆڵی لێكراوە

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart