كریستیانۆ دیسان ناوی دەچێتە مێژووەوە!

گەورە ئەستێرەی جیهان و هیرشبەری یانەی یۆڤانتۆس كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەیەوێت لەو شۆكە بێتە دەرەوە كە بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید توشی شكست هات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

كریستیانۆ لەگەڵ یانەی خانمە پیرەكە گۆڵكاری خولی ئیتاڵیە بە 19 گۆڵ بۆیە دەیەوێت بەرامبەر پۆڵۆنیا كۆی گۆڵەكانی بگەیەنێتە 20 گۆڵ و ئەو ڕیكۆردە یەكسان بكاتەوە لەگەڵ لیۆنێل مێسی و گێرد مۆلەری ئەڵمانی

ئەگەر ڕۆناڵدۆ گۆڵێك تۆمار بكات بەرامبەر یانەی پۆڵۆنیا ئەوا دەبێتە سێیەم یاریزان لە مێژوودا كە  لە 11 وەرزدا بتوانێت 20 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بكات لە خولە بەهێزەكانی ئەوروپا

شایەنی باسكردنە ئەگەر كریستیانۆ ئەم ژمارەیە یەكسان بكاتەوە ڕیكۆردەكەی بەهێزتر دەبێت لەوەی گێرد مۆلەر و لیۆنێل میسی چونكە ڕۆناڵدۆ لە  3 خولی جیاواز ئەم كارەی كردوە بەلام مۆلەر تەنها لە خولی ئەڵمانی و مێسی تەنها لە خولی ئیسپانی ئەو كارەیان كردووە

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart