شوبات 28, 2020 8:37 AIM:

9 یاری ئۆمێدی ڕیمۆنتادا بۆ یۆڤانتۆس دەگەڕێنێتەوە!

پاش ئەوەی لە یاری چوونی قۆناغی 16 دا یۆڤانتۆس دووچاری شكست هات بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید بە ئەنجامی 2-0

زۆربەی هاندەران و رۆژنامەكانی ئیتاڵیا باس لە بێ ئومێدبونی یۆڤانتۆس دەكەن بۆ قۆناغی هەشت لەبەر بەهێزی ئەتلەتیكۆمەدرید و بەتایبەت هێڵی بەرگری ئەتلەتیكۆمەدرید بە ڕاهێنەرایەتی دیگۆ سیمیۆنی

بەڵام مێژوو پێمان دەڵێت جیاوازی دوو گۆڵ مانای بێ ئومێدی نیە و هیوایەك هەیە بۆ ریمۆنتادای یانەی خانمە پیرەكە!

نموونەی چەند یارییەكی ڕابردوو كە ڕیمۆنتادای تێدا كراوە لە چامپیۆنس لیگدا:-

1-چێڵسی و بارسێلۆنا 1999-2000

لە یەكەم یاریدا چێڵسی 3-1 بردنەوەی بەدەست هێنا،بەڵام لە یاری دوەمدا لە كامپ نۆ بارسێلۆنا بە ئەنجامی 5-1 سەركەوتنی بەدەست هێنا

2-ئەی سی میلان و دیپۆرتیڤۆ لاكارۆنیا 2003-2004

لە یاری چووندا میلان بەئەنجامێكی گەورە 4-1 بردنەوەی تۆمار كرد،بەڵام لە یاری هاتنەوەدا لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا دیپۆرتیڤۆ شكستی بە میلانی ئەنشیلۆتی هێنا بە ئەنجامی 4-0

3-ڕیاڵ مەدرید و مۆناكۆ 2003-2004

لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕیاڵ مەدرید 4-2 براوە بوو ،لە  لە یاری گەڕانەوەدا مۆناكۆ لە ئەنجامێكی سەیردا 3-1 بردنەوەی بەدەست هێنا و ڕیاڵ مەدریدی كردە دەرەوە

4- ناپۆلی و چێڵسی 2001-2012

یەكەم یاری لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا ناپۆلی 3-1 لە یانەی بلوزی بردەوە،پاش ئەوەی دی ماتیۆ بوە ڕاهێنەری چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریدج بە. ئەنجامی 4-1 ئەمجامەكەیان پێچەوانە كردەوە و سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو

5-ئەی سی میلان و بارسێلۆنا 2012-2013

میلان لە سان سیرۆ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە كە هەریەكە لە بواتینگ و مۆنتاری گۆڵەكانیان تۆمار كرد،بەڵام لە یاری دووەم لە كامپ نۆ بارسێلۆنا بە سەركردایەتی مێسی ڕیمۆنتادایان كرد بە  چوار گۆڵی خاوێن

6-پاریس سان جێرمان و چێڵسی 2013-2014

لە یەكەم یاریدا و لە یاریگای باخچەی شازادەكان پاریس 3-1 بردنەوەی بەدەست هێنا،بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا چێڵسی بە ڕاهێنەرایەتی مۆرینهۆ 2-0 سەركەوتنیان تۆمار كرد

7-وۆڵفسبۆرگ و ڕیاڵ مەدرید 2015-2016

لە ئەنجامێكی پێشبینی نەكراودا وۆڵفسبۆرگ بە ئەنجامی 2-0 شكستی بە ڕیاڵ هێنا،بەڵام یانەی مەلەكی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ  تۆڵەی یاری یەكەمی كردەوە و  بە هاتریكی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سەركەوتنی بەدەست هێنا بە. ئەنجامی 3-0

8-بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان 2016-2017

ئەم یارییە بە گەورەترین ڕیمۆنتادای مێژووی چامیۆنس لیگ دادەنرێت كاتێك پاریسیەكان بە ئەنجامێكی گەورە بارسایان شۆك كرد بە ئەنجامی 4-0،بەڵام لە یارییەكی مێژوویدا و بەسەركردایەتی سیانەی تۆقێنەری بارسا مێسی و نێمار و سوارێز توانیان ڕیمۆنتادایەكی سەیریان تۆمار كرد بە ئەنجامی 6-1 لە كاتێكدا لە خولەكەكانی كۆتایدا 3 گۆڵیان تۆمار كرد و لە كۆتا چركەدا سێرجی ڕۆبێرتۆ گۆڵی شەشەم و سەركەوتنی تۆمار كرد

9-ڕۆما و بارسێلۆنا 2017-2018

لە یاری چووندا بارسا بە ئاسانی و بە ئەنجامی 4-1 یارییەكەی كۆتایی پێ هێنا،بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەدەكرا ڕوویدا كاتێك گورگەكانی ڕۆما ڕیمۆنادایان بەسەر بارسادا كرد و بە ئەنجامی 3-0 بارسایان دوورخستەوە لە خولەكە

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.