ئایار 31, 2020 12:09 PM

دیگۆ کۆستا لە تویتەر هاندەرانی چێڵسی تورە دەکات

کۆستا و کۆنتی

 

دوای ئەوەی بە هۆی پێکانەوە بۆ ماوەی مانگێک نیو دوورکەوتبۆوە دوێنێ شەو دیگۆ کۆستا گەرایەوە یاریگاکان، لەگەل یانەکەی توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یۆڤێنتۆس ببەنەوە لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ

لە یارییەکە دیگۆ کۆستا بۆ ماوەی 58 خولەک یاریی ئەنجامدا توانی چەندین جار بگاتە نێو هێلی سزای یؤڤێنتۆس، دوای یارییەکە هاندەرانی یانەی چێڵسی لە تویتەر تورەبوونی خۆیان بەرامبەر کۆنتی راهێنەری پێشووی یانەکەیان دەربری کاتێک دیگۆ کۆستا لە چێلسی یاریی دەکرد ئەو راهێنەرە بووە هۆکاری ئەوەی کە کە کۆستا یانەکە جێبێلێت، دڵتەنگی خۆیان دەربری بەوەی ئەو هێرشبەرەیان لەدەستداوە

کۆستا لە ساڵی 2014 بە بری 32 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە چێلسی ئینگلیزیەوە کرد، دوای ئەوەی ئاستێکی بەرزی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید پێشکەش کرد، بەڵام دواتر ئەوە یاریزانە یانە لەندەنیەکەی جێهێشت بە هۆی ئەوەی کێشەی لەگەڵ کۆنتی راهێنەری ئەو  کات هەبوو، دواتر لە ساڵی 2018 گەرایەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید،

دوای یارییەکەی دوێنێ شەو هاندەرانی چێلسی هێرشێکی تووندیان کردە سەر راهێنەری پێشووی یانەکەیان کۆنتیان بە هۆکاری رۆیشتنی ئەو هێرشبەرەیان زانی

شدێن تسیگیا نوسیویەتی ، ناتوانم لێت ببورم کۆنتی، کە وات لە کۆستا کرد یانەکە جێ بێڵێت

هاندەرێکی تر بە ناوی کۆمبسی نوسیویەتی، بیری سەیرکردنی یارییەکانی کۆستا دەکەم،بە چ هێزیکی نایاب یاریی دەکات، دەمەوێت جارێکی تر لە چێڵسی بتبینمەوە ،

هاندەرێکی تر نوسیەیەتی، چێڵسی دیگۆ کۆستای لەدەستدا، ئەو جێگرەوەی نیە لە یانەکە ،

هاندەرێکی تر GIF بڵاو کردۆتەوە، نوسیویەتی کاردانەوەی هاندەرانی چێلسی کاتێک سەیری کۆستا و فلیپی لویزیان کرد لە یارییەکەی دوێنێ شەو

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.