پیرلۆ:ترس ناتكاتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ!

گەورە ئەستێرەی ئیتاڵی و یاریزانی ڕابردووی یۆڤانتۆس  هێرشدەكاتە سەر شێوازی یاری كردنی یۆڤانتۆس پاش دۆڕاندیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید بە ئەنجامی 2-0 لە قۆناغی شانزەی چامپیۆنس لیگ

پیرلۆ لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرت جەختی كردەوە:یۆڤانتۆس پێویستی بە چاونەترسی و بوێری زیاتر بوو بۆ ئەوەی بگەنە گۆڵەكەی  ئەتلەتیكۆمەدرید

پیرلۆ وتی:ئەتلەتیكۆمەدرید بۆ بردنەوە یاریان دەكرد بەڵام یۆڤانتۆس بۆ یەكسان بوون یاریان دەكرد،ئەگەر بترسیت نابیتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ!

هەروەها بەردەوام بوو لەسەر قسەكانی:كێشەكە لەوەدا نیە بەكام یاریزانەوە بەشداری یاریەكەی كردوە كێشەكە لە چۆنیەتی بیركردنەوە و هەڵسوكەوت كردنە،پێویستە حەز و ئامانجت هەبێت بۆ دەستەبەركردنی ئەنجامی باش

لە كۆتاییدا وتی:ناكرێت بوەستیت لە جێگای خۆت و چاوەڕێی گۆڵ كردن بكەیت،ئەگەر ئەنجامی باشت دەوێت پێویستە وەكو خۆی تۆپی پێ ئەنجام بدەیت

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart