ئارسێناڵ و بارسێلۆنا لەسەر یاریزانێکی لیۆن کێبرکێ یەکتر دەکەن

حوسام عەوار

دوای ئەوەی لە یاریی رابردوو بەرامبەر بارسێلۆنا لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، یاریزانی لیۆنی فڕەنسی حوسام عەوار ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، دوای یارییەکە بارسێلۆنا راستەوخۆ پەیوەندی بە بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە کردووە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمرۆی هەواڵی ئەوەی بلاو کردەوە بارسێلۆنا پەیوەندی بە حوسام عەوار کردووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بیگوازێتەوە یاریگای کامپ نو

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای ئەوەی لە یارییەکە توانی ئاستێکی بەزر پێشکەش بکات، بارسێلۆنا راستەوخۆ پەیوەندی بەو یاریزانە کردووە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بکات،

لە لایەکی ترەوە ئارسێناڵیش یەکێکە لەو یانانەی گرنگی بەو یاریزانە دەدات  وکێبرکێی بارسێلۆنا دەکات تا گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بکات

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart