ئه‌یلول 17, 2019 11:17 AIM:

ڤیدیۆ: سیمیۆنی باس لە هۆکاری ئاهەنگ گێڕانە سەیرەکەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس دەکات

دوای ئەوەی دوێنێ شەو لە یارییەکانی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ ئاتلێتیکۆ مەدرید توانی بە ئەنجامی دوو گۆلی بێ بەرامبەر لە یۆڤێنتۆس بباتەوە، دوای یارییەکەش ئاهنەگ گێرانە سەیرەکەی سیمیۆنی تەواوی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی داگیر کرد، هەر دوای یارییەکەش سیمیۆنی باس لەو ئاهەنگ گێرانە دەکات

کاتێک نیوەی یەکەمی یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات، دوای ئەوەی سیمیۆنی گۆرانکاری کرد و هەرسێ  یاریزان کۆریا و مۆراتا و لیماری هێنا ناو یاریگا ئاتلێتیکۆ توانی دوو گۆڵ لە ڕێگای خیمینز و گۆدین تۆمار بکات جگە لەوەی گۆڵێکی مۆراتا بە بیانووی فاول رەتکرایەوە، دوای گۆڵی خیمینز سیمیۆنی بە شێوەیکی جیاواز ئاهەنگی گێرا و دوای یارییەکە سیمیۆنی گوتی، مانای ئەو ئاهەنگ گێڕانە واتە چاو نەترس و بوێر، چونکە من لە سەرەتایی یارییەوە یارییم بە کۆکێ و کۆستا کرد، کە بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێکە لە یاریگاکان دوورکەوتونەتەوە بە هۆی پێکانەوە، سوپاسی سەرجەم یاریزانەکانم دەکەم بەم شێوەیە یارییان ئەنجامدا، بەڵێ ئەوە ستایلی ئێمەیە، ناگۆرێن لەسەر ئەم شێوازە بەردەوامین

سیمیۆنی باسی لەوە کرد تا ئێستا سەر نەکەوتوون بۆ قۆناخی داهاتوو یارییەکەی یەکلای کەرەوەیان ماوە لە یاریگای یۆڤێنتۆس

 

 

 

https://twitter.com/3flnqeV/status/1098337716243234822

کورەکەی سیمیۆن یجیانلوکا  سیمیۆنی لە تویتەر وێنەی باوکی بڵاو کردۆتەوە کاتێک یاریزانی لازیۆ بوو بە هەمان شێوە ئاهەنگی گێراوە

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌