ڤیدیۆ: ئەنخێل دی ماریا باشترین یاریزان دیاریی دەکات کە یاریی لەگەڵ ئەنجام داوە

لە بەرنامەیەکی تایبەتی ئەرژەنتینی دیماریا بە لایڤی ڤیدیۆ بەشداری کرد، لە وەڵامی پرسیارێکی پێشکەرکارەکانی ئەم بەرنامەیە باسی میسی و رۆنالدۆ و ئیبراهیمۆڤیچ دەکات

لە بەرنامەکە پرسیار لە دیماریا دەکرێت کێ باشترین یاریزان بووە کە یارییت لەگەڵ ئەنجام داوە ؟

دیماریا لە وەڵامدا دەڵێت، لەگەڵ زۆرێک لە یاریزانی گەورە و ئەستێرەی تۆپی پێ یارییم ئەنجام داوە، بەڵام ئەوەی مێسی ئەنجامی داوە ئەنجامی دەدات بە یاریزانی تر ئەنجام نادرێت، ئەو لە جیهانێکی تر هاتووە خەڵکی ئێرە نیە، باشترین یاریزانە یارییم لەگەڵ ئەنجام دابێت

پێشکەشکارەکە دووبارە  دەڵێت یارییت لەگەڵ رۆناڵدۆ و ئیبراهیمۆڤیچ و چەند یاریزانی تر ئەنجام داوە، ئەو لە هەموویان باشترە ؟

دیماریا سورە لەسەر قسەکەی خۆی وەڵام دەداتەوە دەڵێت بەڵێ، بە دڵنیایەوە، مێسی

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart