ڤیدۆ: سەرنجڕاکێشترین دیمەنی سیستەمی ڤیدیۆی VAR

لە یارییەکانی خولی پۆڵەندی لە یەکێک لە یارییەکان لە نێوان لیگا وارشۆ و کاکۆڤیا، دیمەنێکی سەرنج راکێش روویدا کاتێک یاریزانێک کارتی دووەمی زەردی وەرگرت بەڵام ڤار قسەیەکی تری هەبوو دووبارە یاریزانەکە گەڕێندرایەوە نێو یاریگا

لیگا وارشۆ یارییەکەی دۆڕاند، بەڵام لە یارییەکە کاتێک یاریزان و بەرگریکاری یانەکە ریمی ماگی کارتی دووەمی زەردی وەرگرت بەم هۆیەشەوە کارتی سوور بە یاریزانەک درا بەڵام دواتر کاتێک لە سیستەمی ڤار سەیرکرایەوە دەرکەوت یاریزانەکە راستەوخۆ شایستەی کارتی سوورە بۆیە یاریزانەکە بانگێشت کرایەوە نێو یاریگا ریمی دڵخۆش بوو وایزانی دووبارە دەتوانێت یاریی بکاتەوە بەڵام دواتر ناوبژیوان کارتە زەردەکەی سریەوە راستەوخۆ سووری بە یاریزانەکەدا

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart