لویس فیگۆ: هەمیشە ریال مەدرید پاڵێوراوی سەرەکیە بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ

لە نوێترین لێدوانی بۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا لویس فیگۆ باسی لە پاڵێوراوانی سەرەکی بەدەست هێنانی چامپیۆنزلیگ کرد، جگە لە ریال مەدرید چەند یانەیەکی تر بەربژێر کرد بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ

لویس فیگۆ لە لێدوانەکەی گوتی: یانەکانی مانچیستەر سیتی و بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس بەربژێری سەرەکین بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ، بەڵام لەگەڵ ئەوانیش هەموو کاتێک ریال مەدرید پاڵێوراوی سەرەکی بردنەوەی ناسناوەکەیە، وەک چۆن لە سێ ساڵی رابردوو خۆی پاڵەوانی ئەم پاڵەوانێتیە بووە

فیگۆ لە درێژەی قسەکانی دەربارەی دۆخی ریال مەدرید گوتی:دوای مۆندیال بۆ یاریزانەکان زەحمەتە و تووشی ماندووبون هاتوون، دۆخەکە جیاواز بوو هەر لە سەرەتایی وەرزی ئەمساڵەوە،

هەروەها دەربارەی شکستەکەی ریال مەدرید لە دواین یاریی فیگۆ گوتی: توانای جەستەیی یاریزانەکان دروست بوو بە درێژایی یارییەکە، بەڵام ئەم شکستە هەنگاوێک یانەکەی بۆ دواوە گەراندەوە، ریال مەدرید هەر ریال مەدریدە، ئەگەر دەرفەتێکی کەم هەبێت بۆ بەدەست هێنانی ناسناو ئەو کارە دەکەت، تا ئێستا بەردەوامە لە کێبرکێ کردنی هەرسێ ناسناو

دەربارەی جۆنیۆر فیگۆ گوتی: ئەو بەراستی بەهرەمەندێکی نایابە، لە تۆپی پێ شتێک نیە بە ناوی تەمەن، من هیچ کاتێک تووشی سەرسورمان نەبوومە بەرامبەری چونکە دەزانم ئەو چ کارێک دەکات، پێکانی یاریزانەکانی تر سوودبەخش بوو بۆ ئەوە تا تواناکانی خۆی بۆ هەموو جیهان دەر بخات

فیگۆ یاریزانی پیشووی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بوو، لە لایەن هاندەرانی بارسا بە ناپاک ناو دەبرێت بە هۆی ئەوەی لە یانەکەیانەوە رووی کردۆتەوە ریال مەدریدی رکابەریان

 

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart