ئه‌یلول 17, 2019 11:18 AIM:

ئامارێكی زۆر خراپی سوارێز لە چامپیۆنس لیگ!

سبەینێ سێ شەمە یانەی بارسێلۆنە  دەبێتە میوانی یانەی لیۆن لە یاری چوونی قۆناغی 16 ی چامپیۆنس لیگ

لەم  یارییەدا ئەستێرە و هێرشبەری بارسێلۆنا لویس سوارێز دەیەوێت كۆتایی بەو ژمارە خراپە بێنێت كە لە چوار ساڵی ڕابردوو تۆماری كردووە لە خولەكەدا

سوارێز لە ساڵی 2015 وە لە دەرەوەی یاریگای كامپ نۆ نەیتوانیوە هیچ گۆڵێك تۆمار بكات لە چامپیۆنس لیگدا

كۆتا جار پێش چوار ساڵ و لە ساڵی 2015 بەرامبەر یانەی ڕۆما توانی گۆڵێك تۆمار بكات لە یاریگای ئۆڵەمپیكۆی ڕۆمادا

لەبەر ئەم هۆكارە یاری دهاتوو بەرامبەر لیۆنی فەڕەنسی هەلێكی باشە كە كۆتای بەو ئامارە خراپە بێنێت و گۆڵ تۆمار بكات لەدەرەوەی كامپ نۆ.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌