ڤیدیۆ: یارییەکی خولی ئیتاڵیا 20-0 کۆتایی هات

لە یارییەکانی خولی پلە سێیەکانی ئیتاڵیا دوای ئەوەی یانەی برۆ بیاچینزا دووچاری قەیرانی دارایی هات زۆربەی زۆری یاریزان و کارگێری یانەکە بریاریان دا بەشداری یارییەکەیان نەکەن بەرامبەر کوینیو، بەمەش یانەکەیان دووچاری گەورەترین شکست هات

یانەی برۆ بیاچینزا بریاردا بە 8 یاریزان بەشداری یارییەکە بکات، بەڵام بە هۆی ئەوەی یاریزانێکی دووچاری پێکان هات ژمارەی یاریزانەکانی تەنیا 7 یاریزان مایەوە و یارییەکەی تەواو کرد، سەرجەم یاریزانەکانیش یاریزانی تەمەن بچووک بوون، یانەی کوینیو ئەم دەرفەتەی قۆستەوە گەورەترین ئەنجامی تۆمار کرد بە ئەنجامی 20 گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە، یاریزانی مەغریبی هیشام کانیس توانی شەش گۆڵی یارییەکە تۆمار بکات و ببێتە یەکەم یاریزان زۆرترین گۆڵ لە یەک یاریی تۆمار بکات لە سەرەجەم خولەکانی ئیتاڵیا

یانەی برۆ بیاچینزا لە دواین ریزبەندی خولەکە دیت بە کۆ کردنەوەی تەنیا 8 خاڵ، تەنیا 5 گەریش ماوە لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەک،  نزیکە بە فەرمی دابەزێت بۆ ریزی پلە چوارەکانی ئیتاڵیا

 

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart