هێرشبەری نەسر حەمد اللە لە پێش مێسی و رۆناڵدۆیە

عەبدول رەزاق حەمد اللە

 

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی ناوی گۆڵکارانی ساڵی 2019 بڵاو کردۆتەوە کەوا زۆرترین گۆڵیان تۆمار کردووە، هێرشبەری یانەی نەسری سعودی عەبدول رەزاق حەمد اللە سەرووی لیستی گۆڵکارانی گرتووە، لە پێش هەردوو یاریزان و ئەستێرەی جیهانی مێسی و رۆناڵدۆ دایە

بە پێی سایتی ترانسفەری جیهان کە ئاماری یاریزانەکان بڵاو دەکاتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە عەبدول رەزاق حەمد اللە تا ئیستا لە ساڵی 2019 توانیویەتی 12 گۆڵ تۆمار بکات، هیچ یاریزانێک نەیتوانیەوە ئەو رێژە گۆڵە تۆمار بکات، هێرشبەری ئۆلۆمپیکی ئیسپانی کە لە پلە دوو یاریی دەکات ئەلیخاندرۆ گۆنزالیس بە 11 گۆڵ پلەی دووەمی گرتووە، هێرشبەری ئەهلی تافارێس بە تۆمار کردنی هەمان گۆڵ لە هەمان ریزبەندی دێت، هەرسێ یاریزان ئەگوێرۆ و کاڤانی و سیڤریڤیچ بە تۆمار کردنی 9 گۆڵ لە پلەکانی دواتر دێن

مێسی و رۆناڵدۆ نەیتوانیوە لە ساڵی 2019 رێژەی گۆڵی زۆر تۆمار بکەن، تا ئێستا مێسی لە ساڵی 2019 تا ئێستا 7 گۆڵی تۆمار کردووە، هەرچی یاریزان رۆناڵدۆیە لەگەڵ یۆڤێنتۆس تەنیا 5 گۆڵی تۆمار کردووە

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart