تشرینی یه‌كه‌م 20, 2019 7:22 PM

سێ مەرجی زێدان بۆ چێڵسی

 

دوای ئەوەی چێڵسی بە ئاستێکی لاواز دەرکەوت، بە تایبەتی شکستی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە ئەنجامێکی گەورە و بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر، رۆژنامەکانی ئینگلتەرا بڵاویان کردەوە ساری تا کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکە بەردەوام نابێت بە هۆی ئەوەی یانەکە نایەوێت بەشداری چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو نەکات، بۆیە چەند راهێنەرەکیان بۆ شوێنی ساری دەست نیشان کرد یەکێک لەوان زێدانی راەینەری پێشووی ریال مەدریدە

لە نوێترین راپۆەرتی هەواڵیشی زە سەن بڵاوی کردۆتەوە، زێدان ڕازیە بەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەرگرێت بەڵام سێ مەرجی بۆ یانەکەی شاری لەندەن هەیە، زێدان لە یەکەم مەرجی داوا دەکات پارێزگاری لە هازارد بکەن لە یانەکە بەردەوام بێت، لە دووەم مەرجیشی دوا دەکات یانەکە 200 ملیۆن پاوەند خەرج بکات بۆ کرینی یاریزانان لە بازاری گواستنەوەی داهاتوو، ئەگەر یاریزانەکانی ئێستا رۆیشتن زیاتر لەو پارەیە دابنرێت، لە مەرجی سێیەمیش زێدان داوای کردووە کەسێک هاوشانی ماریانا گراڤیسکا بەرێوبەری وەرزشی کار بکات

چەند سەرچاوەکیش نزیک لە زێدان ڕایان گەیاندووە، ئەو راهێنەرە رێز لە ساری دەگرێت، تا ئەو لە کارەکەی بەردەوام بێت لەگەڵ چێلسی هیچ گفتوگۆیەک ناکات لەگەڵ ئەو یانەیە

چێڵسی لە یاریی پێش کۆتایی جامی کاراباو بەرامبەر مانجێستەر یونایتد یاریی دەکات، لە خولی نایابی ئینگلیزی لە پلەی شەشەم دێت بەڵام تەنیا خاڵێک لە پلەی چوارەم دوورە، یانەکە چاوەرێ دەکەن ساری جامی کارابا و پلەیەک لە پلەکانی بیگ فۆر بەدەست بهێنێت، لە ئەگەری روو نەدانی ئەمە ساری دوور دەخەنەوە، نزیکترین راهێنەریش زێدانە بۆ بوون بە راهێنەری یانەکە

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.