بە بەڵگە ئەوەی کیلیان مبامپێ لە تەمەنی 20 ساڵی ئەنجامی داوە کەس پێی نەکراوە

دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لە یاریەکانی رابردووی پاریس سانجێرمان و بەردەوام تۆمار کردنی گۆڵ، کیلیان مبامپێ بەردەوامە لە تۆمار کردنی ژمارەی پێوانەیی لەگەڵ تۆمار کردنی گۆڵێکی لە بەرامبەر مانچیستەر یونایتد ژمارەیەکی تۆمار کرد هیچ یاریزانێک پێی تۆمار نەکراوە

کیلیان مبامپێ بە تەمەنی 20 ساڵی ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 14 گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ، ئەم ژمارەیەش هیچ یاریزانێکی تر نەیتوانیوە تۆمار بکات لەم تەمەنە، وە ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ زێدانی هاونیشتیمانی یەکسان کردەوە کە لە سەرجەم یارییەکانی چامپیۆنزلیگ تۆماری کردووە

لیستی یاریزانەکان کە لە تەمەنی 20 ساڵی زۆرترین گۆڵیان لە چامپیۆنزلیگ تۆمار کردووە

١- مپامبێ 14 گۆڵ

٢- راول گوۆنزالێز و کەریم بنزیما 6 گۆڵ

٣- لیۆ مێسی 2 گۆڵ

٤- رۆناڵدۆ 0 گۆڵ

 

پێشبینی دەکرێت ئەگەر لەسەر ئەم ئاستەی بەردەوام بێت بۆ ساڵانێکی زۆر، ئەوا هەر زوو ببێتە ریزبەندی یەکەمەکانی ئەو یاریزنانەی زۆرترین گۆڵیان لە چامپیۆنزلیگ تۆمار کردووە

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart