كانونی یه‌كه‌م 15, 2019 6:46 AIM:

دوای یاریی ڤەلەد وەلید ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا روداوێکی ناخۆشی بەسەرهات

دوای یاریی دوێنێ شەوی نێوان بارسێلۆنا و ڤەلەد وەلید، لە کاتی گەرانەوەیان بۆ ماڵەوا یاریزان پرێنس بواتینگ ماڵەکەی لە لایەن چەند دزێکەوە شکێندرا بوو، برە پارەیەکی زۆر و خشل و زێریی مالەکەیان بردووە

رۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە، لە کاتی ئەنجامدانی یاریی، چەند دزێک هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی پرێنس بواتینگ و بری 300 هەزار یۆرۆیان و هەرچی خشل و زێر هەبووە لە ماڵەکەی بردوویانە

رۆژنامەکە ئامەژەی بەوە کردووە پۆلیس گەیشتۆتە شوێنی روداوەکە و پەنجە مۆری ئەو شوێنانەیان وەر گرتووە کە دزەکان دەستیان لێداوە، دواتر بە فەرمی ئەنجامەکە بلاو دەکەنەوە

بواتینگ لە یاریەکە 60 خولەک بەشداری کرد و نەیتوانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات دوای ئەوەی هەلێکی ئاسانی لەدەستدا

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.