ڤیدیۆ: راهێنەری نیوپۆرت هاندەرانی ئینگلتەرا تورە دەکات

دوای بڵاو بونەوەی ڤیدیۆی بەیەک گەیشتنی هەردوو راهێنەری نیو پۆرت مایک فلاین و گواردیۆلا قسە کردنیان، قسەکانی مایک فلاینی هاندەرانی ئینگلتەرای تورە کرد

مایک فلاین لە سەرەتایی یاریی کاتێک چاوی بە گواردیۆلا دەکەوێت دەڵێت، ” زۆۆر خۆشحال بووم بە بینینت، بەراستی تۆ بلیمەتی تۆپی پێی، زۆر شانازیە کە تۆ لێرەی  ”

ئەم گرتە ڤیدیۆیەش هاندەرانی ئینگلتەرا و یانەی نیو پۆرت تورە دەکات بە شێوەیەک لە کۆمێنت قسەی پێ دەڵێن پێیان وایە نەدەبوو بەم شێوەیە قسە بکات کە هێشتا یاریەکەی ئەنجام نەداوە جگە لەوەی نەدەبوو بەم شێوەیە باسی گواردیۆلا بکات خۆشی راهێنەرە

 

مانچێستەر سیتی یاریەکەی بە ئەنجامی چوار گۆل بەرامبەر گۆڵێک لە نیو پۆرت بردەوە خۆی گەیاندە چارەگی کۆتایی

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart