فەرمی : بایێرن ئامادەیی یاریزانێکی راگەیاند بۆ یاری لیڤەرپوول

بە فەرمی یانەی بایێرن مونیخی ئەڵمانی رایگەیاند کە ئەستێرەی یانەکە کۆمانی فەڕەنسی ئامادەیە بۆ یاری چامپیۆنزلیگ
کۆمان لەکاتی راهێنانەکاندا

 

بەفەرمی یانەی بایێرن مونیخی ئەڵمانی ئامادەیی کۆمانی ئەستێرەی فەڕەنسی راگەیاند بۆ یاری چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول،

دوای ئەوەی کۆمان لە دوای کۆتایی هاتنی یاری شەوی رابردووی یانەکەیان لە خولی ئەڵمانی هەستی بە ئازار کردووە پزیشکەکان ترسیان لەوە هەبوو کە کۆمان بۆ یاری سێشەمە بەرامبەر لیڤەرپوول ئامادە بێت بەڵام دوای پشکنینی پزیشکیەکان دەرکەوتووە کە کۆمان کێشەی نیە و بۆ یاریەکە ئامادە دەبێ ،

شایەنی باسە شەوی رابردوو لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر ئەوگسبۆرگ کۆمان دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی بۆ ئەلەبای هاوڕێی دروست کرد بەڵام دوای یارییەکە یاریزانەکە هەستی بە ئازار کردووە .

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart