گواردیۆلا داوای لێبوردن لە یاریزانێكی خۆی دەكات!

 

 

گەورە ڕاهێنەری جیهان و ڕاهێنەری مانچیستەر سیتی داوای لێبوردن دەكات

یاریزانی جەزائیری و ئەستێرەی مانچیستەرسیتی ڕیاز مەحرز لە مانگی 12 ی ڕابردووەوە هیچ یارییەك بە شێوەیەكی سەرەكی بەشداری پێنەكراوە لە پرێمەرلیگدا  لەلایەن پیپ گواردیۆلاوە

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا پیپ دەڵێت:هۆكاری خۆمم هەیە و من هۆكارم ، هۆكارێكی تایبەت نیە و ئەو تاوانی نیە!

هەروەها وتیشی:من خەمبارم چونكە بە شێوەیەكی باش ڕاهێنان دەكات و زۆر یاریزانێكی بەهرەدارە،ئێمە 5 هێرشبەرمان هەیە بۆ نمونە سانێ لەم چەند یارییەی كۆتایی یاری نەكردوە،هەروەها ستێرلینگ و بێرناردۆ سیلڤا لە حاڵەتێكی هونەری زۆر بەرزدان،نابێت دڵگران بێت چونكە ئێمە دڵخۆشین بە بەبوونی ئەو بەڵام بە داخەوە ناتوانم وەك پێویست بەشداری پێ بكەم ئەوە هەموو شتێكە كە بتوانم بیڵێم

لە كۆتایدا وتی من دادپەروەر نیم چونكە ئەگەر هێندەی یاریزانەكانی تر هەلی پێ بدرێت دەتوانێت زۆر ئاستێكی ناوازە پێشكەش بكات

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart