مێسی رێگری کردووە لە کرینی ئادریان رابیۆ

دوای ئەوەی ئادریان رابیۆ زۆر نزیک بوو لە یانەی بارسێلۆنا بە شێوەیەک کاتی پێشکەش کردنی بە دەزگاکانی راگەیاندن دیاریی کرا بوو، بەڵام دواتر هیچ هەواڵێک دەربارەی ئەم بۆندە نەما و تا بارسێلۆنا بە فەرمی فرینکی دی یۆنگی گواستەوە ریزەکانی

رۆژنامەی ئاس لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاوی کردۆتەوە زانیاریان لە کەناڵی فۆکس سپۆرت وەرگرتووە، مێسی رێگری کردوە  لەم بۆندە بە هۆی ئەوەی پێی راگەیاندوون، پێویستیان بە یاریزانی ناوەراست نیە، ئەوان خاوەنی یاریزانی ئاست بەرزن لەو هێلە وەک بۆسکێتس و میلۆ و راکیتیچ، لەگەڵ ئەوەش رابیۆ کێشەی لەگەل کارگێری یانەکەی هەبووە جگە لەوەی داوای مووچەیەکی خەیاڵی لە یانە کەتەلۆنیەکە کردووە، ئەمانەش هۆکارێکی تر بوونە یانەی بارسێلۆنا واز لەو بۆندە بهێنێت و دی یۆنگ بگوازێتەوە ریزەکانی

رابیۆ لە کۆتای ئەم وەرزە بۆندەکەی کۆتایی پێدێت، دەتوانێت بە خۆرایی روو لە یانەیەک بکات، لە ئێستادا لە ئینگلتەرا و هۆڵەندا و ئیتاڵیا بۆندی پێشکەش کراوە

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart