ڕیبیری: من شایستەی تۆپی ئاڵتونی بووم نەك كریستیانۆ!

فڕانك ڕیبیری ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بایرن میونخ دیسان بابەتی تۆپی ئاڵتونی ساڵی 2013 ی كردەوە و دەڵێت من شایستەی خەڵاتەكە بووم نەك كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

ڕیبیری لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی دەڵێت:لە ساڵی 2013 هیچ شتێك نەما كە بەدەستی بهێنم لەگەڵ بایرن میونخ و توانیم سەرجەم نازناوەكانی خولی ئەڵمانی و جامی ئەڵمانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بهێنم

ڕیبیری وتیشی:ئەوەی ڕوویدا پێم قبوڵ نەدەكرا،ئێستاش لەو باوەرەدام كە من شایەستەی خەڵاتەكە بووم  چونكە هیچ شتێكم لە ڕۆناڵدۆ و مێسی كەمتر نەبوو

سەبارەت بەبەردەوام  بوونی لەگەڵ بایرن میونخ وتی:هەفتەكانی داهاتوو یەكلایی دەبێتەوە،ئەگەر یانەكەم  پێویستیان بە من بێت بۆندەكەم نوێ دەكەمە و بەردەوام دەبم چونكە چیرۆكی من لەگەڵ بایرن چیرۆكی خۆشەویستی ڕاستەقینەیە.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart