حوزه‌یران 28, 2022 11:20 AIM:

زیدان ئامانجی داهاتووی خۆی ئاشکرا دەکات

 لە یادی 50ساڵەی لەدایکبونیدا، زیدان چاوپێکەوتنێکی درێژی لەگەڵ پێگەی ”لیکیپ“ ئەنجامداوە و ئامانجی داهاتووی خستوەتەروو.

لەسەرەتای ئاخاوتنەکانیدا زەینەدین زیدان، ئەو راهێنەرەی پەڕەیەکی گەورەی مێژووی تۆپی پێی  داگیرکردووە، دەڵێت:” من دەمهەوێ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لەئەستۆبگرم.”

“بێ شک دەمەوێ ببمە راهێنەری فەڕەنسا، چونکە من یاریزانی ئەو هەڵبژاردە بوومە و بەباشی شارەزام.”

لەبەشێکی دیکەدا گوتی: هاوسەرەکەم زۆر یارمەتیدەرمە 28 ساڵە پێکەوەین، بەردەوام هانی من و منداڵەکانمی داوە دووبارە سوپاسی دەکەم.”

“ئینزۆ فرانچیسکۆلی، نموونەی باڵای منە، تەنانەت هەموو جوڵەکانیم لەیاریگە لاسایی دەکردەوە و راهێنانم لەسەر جوڵەکانی ئەو ئەکرد.”

“لەدوای یاریی ریڤەرپلێت و یوڤێنتۆس ساڵی 1996، لەگەڵ ئینزۆ دێسەکانمان گۆڕیەوە، گەڕامەوە ماڵەوە شۆردم و لەگەڵ خۆم خەواندم لەپاڵ هاوژینەکەمدا، کوڕە گەورەکەشم لەخۆشەویستی ئەو یاریزانە ناو ناوە ئینزۆ.”

“چەند جارێک لەگەڵ ئینزۆ بەیەکەوە دانیشتوین، نانمان خواردووە و گفتوگۆمان کردوون.”

“نازناوی ”زیزۆ“، لەلایەن رۆلان کۆربێس ـەوە بۆمن دانرا.”

“بردنەوەمان لەیاریی فایناڵ دژی یوڤێنتۆس یارییەکی تایبەت بوو، ئەو یارییە زۆرترین هەوڵدانی تێدابوو.”

“ساڵی 2004 نزیک بووم واز لەیاریی کردن بهێنم، بەڵام پاشگەز بوومەوە پێم وابوو هەڵەم.”

“یاریی دژی بڕازیل لەمۆندیالی 2006 یەکێک بوو لەباشترین یارییەکانی ژیانم. لەو یارییەدا بەپێکانەوە یارییمکرد.”

بەڕاستی  تۆ پێکان بوویت؟
“لە کۆتایی یارییەکەدا کاتێک گۆڵی سێیەمم تۆمارکرد بەرامبەر ئیسپانیا پێکانم هەبوو. ئەژنۆم ئاوسابوو، نزیک بوو کەس نەیزانی، من پشکنینەکانم کرد و پێیان وتم من بەرامبەر بڕازیل یاری ناکەم بۆیە وتم “چی؟ بە هیچ شێوەیەک نابێت من بەرامبەر بڕازیل یاریی نەکەم!” ستافی پزیشکی هەموو شتێکیان بۆ کردم بۆ ئەوەی یاری بکەم، چونکە ویستم ئەم یارییە ئەنجام بدەم.”

“حاڵەتەکەی ماتێرازی ؟، ئەو ڕۆژە چەند جارێک تەلەفۆنم بۆ خوشکەکەم کرد، چونکە دایکم یاوەری بوو کە نەخۆش بوو، ماتێرازی گوتی سوکایەتی بە دایکم نەکردووە و ئەمە ڕاستە، بەڵام نەفرەتی لە خوشکەکەم کرد کە لەو کاتەدا وەک دایکم وایە. من شانازی بەو کارە ناکەم کە کردوومە بەڵام بەشێکە لەمێژووم.”

ـ ئایا دەبێت وەک تۆ یاریزانێکی گەورە بیت، ببیتە ڕاهێنەر، بۆ ئەوەی لەلایەن  یاریزانانی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یان کەریم بنزیما ڕێزت لێ بگیرێت؟

“بوونی یاریزانێکی وەک ئەوان زۆر یارمەتیت دەدات، بەڵام لە سەرووی هەموو شتێکەوە نابێت بتەوێت لەوان زیاتر بیت. تۆ ڕاهێنەریت، هیچ کێشەیەک نییە. تۆ ڕێگاکە دیکتە دەکەیت بەڵام لە لایەکی ترەوە نابێت توڕەیان بکەیت.”

ئایا بەڕێوەبردنی ئەم ئەستێرانە ئاسانە؟

“تا یاریزانە ئەستێرەکان گەورەتر و گرنگتر بن، بەڕێوەبردنیان ئاسانتر دەبێت. بەڕاستی ئەوان دەزانن چی دەکەن، بەرەو کوێ دەڕۆن. ئەو پەیوەندییەی کە من لەگەڵیاندا هەمبووە پەیوەندی بە یارییەکی دیاریکراوەوە هەیە، سەبارەت بە کردار و تاکتیکی زۆر تایبەت، هەر بۆیە زۆر دڵخۆشبووم بەڕێوەبردنی یاریزانە گەورەکان.”

“لەگەڵ کەریم سۆز لە نێوانماندا هەیە. بەخشندەیی وەک برا بچووکەکەم کە نەمبووە چونکە بچووکترین ئەندامی خێزانەکەمم.”

“بێنزیما، شایەنی خەڵاتی تۆپی زێڕین ـە، نەک من هەموو جیهان وادەڵێت.”

“چامپیۆنزلیگ خولێكی بەناوبانگە، زۆرێكیان پێیان باشە بردنەوەی بەدەستبهێنن، بەڵام سەختی بردنەوەی خولی ئیسپانیا هێندەی تر سەرسوڕهێنەرتر دەكات.”

باشترین یادەوەریت وەک ڕاهێنەر چییە؟

“پرسیارێکی سەختە، گۆڵی بەیڵ بەرامبەر لیڤەرپوول یان دەبڵکیکی ڕۆناڵدۆ بەرامبەر یۆڤانتۆس؟ یان بردنەوەی لە تۆرینۆ بە ئەنجامی 3-0 (لە یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی 2018؛ یاریی گەڕانەوە: 1-3). شێتانەبوون. هەروەها گۆڵی کریستیانۆ هەیە، دیسانەوە، کاتێک لە یەکەم یاریم لە چامپیۆنزلیگ لەسەر کورسی یەدەگ لە رۆما ـم بردەوە (2-0 لە قۆناغی 16 لە مانگی ئازاری 2016). کاتێک یاریزانەکان هاتن و لە باوەشی مندا بازیان دا. ئەمانە ساتگەلێکی کاریگەرن. من وەک یاریزانێک ئەم ساتانە ژیاوم، وە ئاستێکی ترە وەک ڕاهێنەرێک.”

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌