حوزه‌یران 28, 2022 11:18 AIM:

ئانچیلۆتی گڵۆپی سەوزی بۆ هێنانی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ هەڵکرد

سەرەڕای پشتراستکردنەوەی هەواڵی داخستنی دەرگای هێنانی یاریزانی نوێ بۆ ریال مەدرید، بەڵام رۆژنامەنووسێکی دیاریی ئەوروپا رەزامەندی کارلۆ ئانچیلۆتی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دەردەخات.

ئیکرام کۆنۆر، رۆژنامەنووس و شارەزا لەگواستنەوەی یاریزانان ئاماژە بەوەدەدات، کە هێرشبەرێکی مانچێستەر سیتی نزیک دەبێتەوە لەسانتیاگۆ بێرنابیۆ.

ریال مەدرید، لەم مێرکاتۆیە دوو یاریزانی گواستوەتەوە کە یەکێکیان ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر بەرگریکاری پێشووی و چێڵسی، ئۆریلین چوامینی ناوەڕاستکاری مۆناکۆ بوون.

کۆنۆر دەریخستووە، کە ئانچیلۆتی رەزامەندە بۆ گواستنەوەی رەحیم ستێرلینگ، تا بەهۆیەوە هێڵی پێشەوەی یانەکەی بەهێزتر بکات.

هاتنی ستێرلینگ تا رادەیەک پەیوەستە بە رۆیشتنی مارکۆ ئاسێنسیۆ لەریزی یانەکە.

رەحیم ـی 27 ساڵان لەوەرزی 2015-2016 لەلیڤەرپووڵ ـەوە لەبەرانبەر 64 ملیۆن یۆرۆ روویکردە ریزەکانی ستیزن، لەئێستادا بەهۆی بوونی جاک گریلیش و گاربیێل خیسۆس پێگەکەی  لەپێکهاتەی سەرەکی لەق بووە.

نرخی ستێرلینگ لەبۆرسەی یاریزاناندا بەگوێرەی”ترانسفەر مارکێت“ بە 70 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئیکرام کۆنۆر، لەپاڵ ریال مەدرید یانەکانی چێڵسی، بارسێلۆنا و ئەی سی میلانیش کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو هێرشبەرەی ئینگڵاند دەکەن.

سەرچاوەی هەواڵەکە

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌