پێچەوانەی پێشبینییەکان، راپۆرتە ھەواڵییەکان ئاشکرای دەکەن کە یانەی بارسێلۆنا لە پێکانی یەکەم ئامانجی خۆی لە گواستنەوەی ھاوینە نزیک دەبێتەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای دەکات کە یانەی بارسێلۆنا زۆر نزیکبۆتەوە لە دەستخستنی تواناکانی جیل کۆندی فەرەنسی بۆ ریزەکانی.
بەپێی رۆژنامەکە، یانەی سێڤییا گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی کە بۆ وەرزی داھاتوو پشت بە کۆندی بەرگریکار نابەستێت ئەمەش بەھۆی سوربوونی بارسا بۆ گواستنەوە.
مۆندۆ ئەوەشی خستەروو، یانەی سێڤییا دوای 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی کۆندی دەکات لەبەرامبەردا یانە کەتەلۆنییەکە لە دابینکردنی ئەم بڕە پارەیە نزیکبۆتەوە.
ئەم ھەواڵە لەکاتێکدا، چەندان یانەی ئینگلیزی لەسەر ھێلن بۆ گواستنەوەی کۆندی لە سەرووی ھەمووشیانەوە یانەی چێڵسی لەندەنییە.