حوزه‌یران 28, 2022 11:43 AIM:

ناسر ئالخلێفی راهێنەری داهاتووی یانەکەی یەکلایی دەکاتەوە

ناسر ئالخلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان، لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا کۆمەڵێک وردەکاری گرنگ لەبارەی ئایندەی یانەکەی دەخاتەروو.

خلێفی لەبارەی دەستنیشکانکردنی راهێنەری داهاتووی پاریس سانجێرمان گوتی،” زیدان نابێتە راهێنەری پاریس سانجێرمان، ئێمە قسەمان لەگەڵی نەکردووە و بژاردەیەکی دیکەمان هەیە.”

“من زیدانم خۆشدەوێ، بەڵام بەهیچ شێوەیەک گفتوگۆمان نەبەراستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لەگەڵی نەکردووە بۆ راهێنەرایەتی یانەکەمان، ئەو ژمارەیەک یانە لەسەر هێڵن بۆی هەروەها لەراهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکیش نزیکە.”

“لەپاڵ کریستۆڤەر گالتییە، کۆمەڵێک بژاردەی دیکەیشمان هەن، نایشارمەوە ئێمە گفتوگۆمان لەگەڵ ئەو و یانەی نیس کردووە و رێزی لێدەگرین.”

“من مباپێ و خانەوادەکەی بەباشی دەناسم، دەزانم چیان دەوێ ئەو لەپێناو پارە بڕیاری نەداوە بەڵکو لەپای مانەوەی لەشار و وڵاتەکەی و پرۆژەی پاریس سانجێرمان بڕیاری مانەوەی داوە.”

“ریال مەدرید، ئۆفەرێکی گەورەتری لەئێمە پێشکەشی مباپێ کرد، بەڵام خەڵکیان واتێگەیاند کە ئێمە پارەی زۆرمان پێداوە، ئەمما راستییەکەی بەو جۆرەیە کە باسمکرد.”

“وەرزی رابردوو کاتێک ریال مەدرید 180 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی مباپێ خستە بەردەمی ئێمە، بەڵام رەتمکردەوە چونکە دڵنیابووم کێلیان لەپاریس دەمێنێتەوە.”

“سوپەرلیگ کۆتایی هات.”

“مێسی، یەکێکە لەگرێبەستە سەرکەوتووەکانی ئێمە کە لەناوەو و دەرەوەی یاریگە سوودی بۆمان هەیە.”

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌