نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئیتاڵیا هەواڵی هەڵکوتانە سەر بارەگای یانەیەک بڵاو بۆوە دوای کەمێک لەوە ئاشکرا بوو کە ئەو یانەیە یەکێکە لە یانە بەهێزەکانی خولەکە و هەڵکوتانەکەش بەهۆی ئەوەیە کە یانەکە گوومانی یاریی پاکی لەسەر دروست بووە و پۆلیس لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکات ،
پۆلیسی ئیتاڵیا بە بیانووی ئەوەی یانەکە راستگۆ نەبووە لە ئاشکراکردنی پارەی کۆمەڵێک یاریزان لەوانە ئۆسەمین یاریزانی یانەکە و سێ یاریزانی تر کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە
لیژنەی یاریی پاک لە سیریا ئەی دەڵێت کە گڕێبەستی ئۆسەمینی هێرشبەری ناپۆلی زیادەرەوی تێداکراوە و نرخی یاریزانەکە بە 70 ملیۆن نوسراوە بەڵام لە راستیدا نرخی یاریزانەکە 97 ملیۆن لەسەر ناپۆلی کەوتووە ، پۆلیس لێکۆڵینەوەی زیاتر لە بابەتەکان دەکات و ئەگەری سزادانی گەورەی ناپۆلی هەیە .