رۆژنامەکانی فەڕەنسا و بەتایبەت لیکپ ی وڵاتەکە هەواڵی یەکلاکردنەوەی راهێنەری نوێی پاریس سانجێرمانیان یەکلاکردەوە ، دوای ئەوەی هەواڵ بڵاو بۆوە کە زیدان بڕیاری داوە نەبێت بە راهێنەری پاریس سانجێرمان ئەمڕۆ هەریەکە لە رۆژنامەکانی فەڕەنسا ( لیکپ و لۆ پاریسیان ) بڵاویان کردەوە کە پاریس سانجێرمان گرێبەستی راهێنەری نوێیان کۆتایی پێهێناوە و لە ماوەیەکی کەمدا رایدەگەیەنن ،
رۆژنامەی لیکپ دەڵێت پاریس سانجێرمان گرێبەستی کریستۆڤ گالیتەری یەکلاکردۆتەوە بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ و راهێنەرە فەڕەنسیەکە بۆ وەرزی داهاتوو بە پلانی 3-5-2 یاریی دەکات
کریستۆڤ بەر لە دوو وەرز توانی لەگەڵ یانەی لیل ببێت بە پاڵەوانی لیگ وەن ، وە وەرزی رابردووش لەگەڵ نیس توانی بگات بە یاریی کۆتایی جامی فەڕەنسا .