حوزه‌یران 28, 2022 12:14 PM

بۆ وەرزی ئایندە ئانچیلۆتی تەنها یەک گۆڕانکاری لەپێکهاتەکەی دەکات

کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری ریال مەدرید، بەرێژەیەکی زۆر پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەی بۆ وەرزی نوێ یەکلایی کردوەتەوە.

ریال مەدرید، تا ئێستا دوو یاریزانی نوێی گواستوەتەوە ریزەکانی یانەکان، ئەوانیش ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری ئەڵمانی و ئۆریلین چوامینی فەڕەنسین.

بەگوێرەی هەواڵی ”مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ“ بێت، پێکهاتەی سەرەکی مێرەنگێ بۆ وەرزی ئایندە گۆڕانکاری زۆری تێداناکرێت، بەتایبەت دوای ئەوەی دەرکەوت کارگێڕی یانەکه هیچ گرێبەستێکی دیکە لەم مێرکاتۆیە ئەنجام نەدات.
ئەم پێگەیە دووپاتیشیدەکاتەوه، کە رۆدیگێر شوێنی لەپێکهاتەی سەرەکی دەبێت، بەڵام چوامینی دەبیتە یاریزانی یەدەگ.
“مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” ئاماژە بەوە دەدات، رۆدیگێر دێتە شوێنی ئالابا لەپێکهاتەی سەرەکی ئەویش دەچێتە شوێنی فێرلاند مێندی لەباڵی چەپ.
ئەم پێگە کەتەلۆنیە نەیشاردۆتەوه، کە پێکهاتەی سەرەکی یانە سپی پۆشەکە پلانی 4-4-2 و بەم شێوەیە دەبێت:
گۆڵپارێز: تيبۆ كۆرتوا
هێڵی بەرگری: دەیڤید ئالابا- ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر – ئیدێر ميليتاو – دانی كارڤاخاڵ

هێڵی ناوەڕاست: تونی كرووس – لوكا مۆدريچ – كاسيێميرۆ – فيدێ ڤاڵڤێردی.

هێڵی هێرشبەر: ڤینیسیۆس جۆنیۆر ـ کەریم بێنزیما

ریال مەدرید، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌