پێشھاتێکی نوێ لەبارەی پەیوەندیکردنی زێدان بە پاریس سانجێرمان ھاتە ئاراوە و راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ھەواڵێکی نوێ لەبارەی بوونی ئەفسانەکەی فەرەنسا بە راھێنەری پاریس سانجێرمان بڵاو دەکەنەوە.
پێگەی RMC وەرزشی ئاشکرای کرد کە زێنەدین زێدان بڕیاریی کۆتایی لە بارەی راھێنەرایەتیکردنی پاریس سانجێرمان دا.
بەپێی پێگەگە، زێدان یەکلایی کردەوە کە لەم ھاوینەدا راھێنەرایەتی یانەی پاریس سانجێرمان ناکات و ئەم کارەی بۆ ئایندە بە کراوەیی ھێشتەوە.
RMC ئەوەشی خستەروو، کە زێدان خەونی ئەوەیە راھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی فەرەنسا بکات ، ئەمەش دوای مۆندیالی 2022ـی قەتەر روونتر دەبێتەوە.