دیبالا دەچێتە مانچیستەریونایتد؟

 

پاش ئەوەی دیبالا لە یارییەكەی یۆڤانتۆس و پاڕما دووچاری كێشە هات لەگەڵ ئەلێگری ڕاهێنەردا،ناوی دیبالا دەبەسترێتەوە بە یانەی شەیتانە سورەكانەوە

فابیۆ باراتیچی بەڕێوبەری وەرزشی یۆڤانتۆس وەڵامی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی دایەوە و وتی: بیرۆكەی فرۆشتنی دیبالا ڕەت دەكەینەوە و دەستبەرداری ئەو ئەستێرەیە نابین

فابیۆ بەردەوام بوو لە قسەكانی و وتی:كێ لە دیبالا باشترە بۆ ئەوەی بۆندی لەگەڵ مۆر بكەین؟ گواستنەوەی مێسی كارێكی ئەستەمە! نێیماریش بەهەمان شێوە قورسە،بۆیە دیبالا یەكێكە لەو ئەستێرانەی هەتا كۆتایی لەگەڵمان بەردەوام دەبێت

ئەم قسانەش دوای ئەوە دێت كە لە ماوەی ڕابردوودا دیبالا لە لێدوانێكدا وتی حەزدەكەم لەگەڵ پۆڵ پۆگبا یاری بكەم لەیەك یانەدا

شایانی باسە پاولۆ دیبالا ساڵی 2022 بۆندەكەی لەگەڵ خانمە پیرەكە كۆتایی دێت

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart