حوزه‌یران 28, 2022 12:22 PM

دی یۆنگ ریزی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە خواستی بەردەوامیدان لەریزی یانەکەی هەیە، بەڵام بارسێلۆنا پێداگرە لەسەرفرۆشتنی فرێنکی دی یۆنگ، بۆ ئەوەی لەپارەی فرۆشتنەکەی سوود مەند بێت.

پێگەکانی بەریتانیا، ئاشکرای دەکەن کە مانچێستەر یونایتد، دووهەم ئۆفەری پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە لەپێناو دەستخستنی تواناکانی فرێنکی، ئۆفەری ئەمجارە 70 ملیۆن یۆرۆ + گۆڕانکارییە، چاوەڕێن یانە کەتەلۆنییەکە رەزامەندی لەسەر رۆیشتنی بدات.

ئەشرەف بن عەیاد، پەیامنێری پێشووتری بین سپۆڕتس بڵاویکردوتەوە، کە هەرچەندە دی یۆنگ نایهەوێ ریزی یانەکە کەتەلۆنییەکە جێبهێڵێت، بەڵام بەرپرسانی بارسێلۆنا پێیان وایە ئەمە هەلێکی یەکجار گونجاوە بۆ دەستخستنی بڕێک پارە لەدۆخێکی وەک ئێستای داراییدا.

لەدوا پێشهاتەکاندا پێگەی ”کادینا کوپ“دەریخستووە، کە دی یۆنگ لوکەری تایبەت بەخۆی لەژووری جل گۆڕین چۆڵکردووە بەواتای ئەوەی هەموو شتێک تەواو بووە و بەم زووانە روودەکاتە ریزی شەیتانە سوورەکان.

دی یۆنگ ـی 25 ساڵان وەرزی 2019-2020 لەئەیاکس ئەمێسردامەوە بەبڕی 86 ملیۆن یۆرۆ روویکردە بارسێلۆنا. لەم وەرزە بەشداری 46 یاریی کرد 4 گۆڵ و 5 ئاسیستی تۆمارکرد.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌