حوزه‌یران 28, 2022 1:11 PM

پێکهاتەی سەرەکی چاڤی بۆ وەرزی ئایندە ئاشکرابوو

بارسێلۆنا، بەجوڵەترین یانەی مێرکاتۆی هاوینەیە ئەمما تا ئێستا هیچ لەئامانجەکانی نەپێکاوە، بەهۆی مانەوەی ژمارەیەکی زۆر یاریزان لەریزی یانەکە، کە لەدەرەوەی پلانی راهێنەرن و رێژەی زێتر بوونی مووچەی یاریزانان لە داهاتی بلوگرانا.

پێگەیەکی ئیسپانی، پێکهاتەیەکی 11 یاریزانی بڵاوکردوەتەوە کە وەرزی ئایندە بڕیارە چاڤی پشتیان پێ ببەستێت وەک یاریزانی سەرەکی.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی”ئاس“ بێت، چاڤی لەپلانیدایە گۆڕانکاری گەورە لەریزی یانەکە بکات و بەردەوام گوشار لەکارگێڕی بارسێلۆنا دەکات، بۆ ئەوەی یاریزانی نوێ بۆ ریزی یانە کەتەلۆنییەکە زیادبکرێن.

خاف ميگێل، رۆژنامەنووس لەپێگەی ئاس نایشارێتەوە، کە چاڤی دەیەوێ پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بەم شێوەیە بێت: گۆڵپارێز ـ شتیگن

بەرگریکاران ـ ئازپلێکویتا، ئاراوخۆ، کۆندی و مارکۆس ئالۆنسۆ.

ناوەڕاستکاران: بۆسکێتس، پێدری، بێرناردۆ سێلڤا و رافینها.

هێرشبەران ـ لیڤاندۆڤسکی و فاتی
شیاوی باسە ناوی فرێنکی دی یۆنگ، لەنێو پلانەکانی چاڤیدا نییە بەواتای ئەوەی راهێنەرە ئیسپانیەکە گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە، ریزی بلوگرانا بەرەو مانچێستەر یونایتد جێدەهێڵیت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌