حوزه‌یران 28, 2022 12:44 PM

گرێبەستی مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەبێت هەڵوەشێتەوە

گرێبەستە نوێیەکەی مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان تا ئێستا مژاری گەرمی رۆژنامەکانە و لە نوێترین پێشھاتیشدا، داوا دەکرێت گرێبەستەکەی ھەڵبوەشێتەوە.

لەمبارەیەوە، رادیۆی مۆنتیکارلۆ لە ھەواڵێکیدا ئاشکرای کرد، کە خوان برانکۆ پارێزەری لالیگا داوا لە وەزیری وەرزشی فەرەنسی دەکات گرێبەستە نوێیەکەی مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان ھەڵبوەشێنێتەوە.

بەپێی لێدوانێکی خوان ئاشکرای کرد کە نەدەبوایە فیدراسیۆنی تۆپی فەرەنسی لەسەر ئەم گرێبەستە رەزامەند بێت چونکە لە یاسای یاریی خاوێن دەرچووە.

ئەم داواکارییە دوای ئەوەوە دێت، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، دەستەی لالیگا بڕیاریدا سکاڵا دژی ھەر یەکە لە پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتی تۆمار بکات ئەمەش بەھۆی دەرچوون لە یاسای یاریی خاوێن.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌