دوای کۆتایی هاتنی وەرزی 2021-2022 یەکێک لە بابەتە گەرمەکان رۆیشتنی مانێیە لە لیڤەرپوول و یاریزانە سەنیگالیەکە چەند گرێبەستێکی یانەکەی بۆ نوێکردنەوە رەتکردەوە و نزیکترین یانەش بۆ سادیۆ مانێ بایرن میونشنی ئەڵمانیە ،
رۆژنامەی سکای سپۆرتی ئینگلیزی دەڵێت بایرن میونشن کۆتا ئۆفەری بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مانێ بریتیە لە 50 ملیۆن یۆرۆ کە ئەم گرێبەستە زۆر قورسە رەتبکرێتەوە ،
هەروەها فابریزۆ رۆمانۆ دەڵێت کە بایرن میونشن و لیڤەرپوول سەبارەت بە گرێبەستی مانێ بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بەتایبەت دوای ئەوەی لیڤەرپوول گرێبەستی لەگەڵ نونێزی ئۆرۆگوایی واژووکرد ،
سادیۆ مانێی سەنیگالی و تەمەن 30 ساڵ لە هاوینی 2016 بە بڕی 34 ملیۆن گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول واژووکرد و دوای شەش وەرز یارییکردن لەگەڵ لیڤەرپوول یاریزانە ئەفریقیەکە بڕیاری رۆیشتنی لە یانەکە دا .