حوزه‌یران 28, 2022 12:33 PM

فلۆرێنتینۆ پێرێز زانیاریی نەبیستراو دەربارەی مباپێ ئاشکرا دەکات


لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی چێرینگیتۆی ناسراو لە ئیسپانیا، فلۆرێنتینۆ پێرێز زانیاریی نوێ دەربارەی بڕیارە چاورەواننەکراوەکەی مباپێ و پەیوەندینەکردنی بە ریال مەدرید دەدڕکێنێت.

لە چاوپێکەوتنەکەی پێرێز لەگەڵ چێرینگیتۆ، مژاری مباپێ بەشێکی سەرەکی بەرنامەکەبوو و تێیدا نھێنی نوێ ئاشکرا کرد.

پێرێز لەبارەی مباپێ بەم شێوە قسەی کرد و گووتی: ” خەونی خۆی گۆڕی،لەلای منەوە شتێکی سەیر بوو کاتێک سەرۆکی وڵات بانگھێشتی بکات، نازانم ئەو شتە بۆ روویدا”

لە درێژەی قسەکانی سەرۆکەکەی ریال دەڵێت: ” مباپێ خیانەتی لەمن نەکرد، ئەگەرچی خەونی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید بۆ من گواستەوە، ھاوکات لە مانگی ھەشت پاریس سانجێرمان رازی نەبوو دەستبەرداری ببێت، بۆ ماوەی ساڵێک چاوەرێمان کرد، بەڵام بۆ ماوەی 15 رۆژ بەھۆی فشاری سیاسی و ئابوری بۆچوونی خۆی گۆڕی”

لەبارەی کاریگەری ئەم بڕیارەی مباپێ، پێرێز گووتی: ” چیتر پێویست ناکات بیر لەو بابەتە بکەمەوە، فشار کاریگەری لێکرد، ئەو زۆر بچووکە، بەڵام لۆژیک نییە سەرۆکی وڵات پەیوەندی پێوە بکات، ئەوەبوو دواتر مباپێ بە نامەیەک بڕیاریی خۆی دا و پاریس سانجێرمانی ھەڵبژارد”

لەبارەی ئایا ھەڵنەبژاردنی ھالاند بەھۆی مباپێیەوە بوو، پێرێز لە وەڵامدا گووتی: ” نەخێر، ئێمە باشترین ھێرشبەری جیھانمان ھەیە، چونکە ئێمە ھالاند ناگوازینەوە بۆ ئەوەی لە یەدەگ دابنیشێت، ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت، ئێمە گرنگی بە وەرزی داھاتوو داھاتوو دەدەین”

لە دواییدا پێرێز ئەوەی خستەروو و گووتی: ” ھیچ شتێکم بەرامبەری نییە، ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، ئەوەی گرنگە باسی بکەم، لە مێژوودا ھەمیشە ریال مەدرید لەسەرووی ھەموو شتێکەوەیە”

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌