فەرمی:بەیڵ 4 یاری بۆ 12 یاری سزا دەدرێت!

 

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئیدانەی ئاهەنگگێڕانەكەی گاریث بەیڵی كرد دژی هاندەرانی ئەتلەتیكۆمەدرید لە یاری دێربی ڕابردوودا

یەكێتی ئیسپانیا حاڵەتەكەی بەو شێوەیە وەرگرتووە كە بەیڵ ڕووبەڕووی هاندەران ئەو جوڵەیەی كردوە و مەبەستی ئەوان بووە

ڕۆژنامەی ماركاش ئاشكرای كرد كە بابەتەكە ڕادەستی لیژنەی سزادان كراوە و ئەوان دیاری دەكەن لە نێوان 4 بۆ 12 یاری چەند یاری سزای گاریث بەیڵ بدەن

بۆ وەبیرهێنانەوە گاریث بەیڵ لە یاری دێربی مەدریددا پاش تۆماركردنی گۆڵەكەی دەستی ڕاستی نوشتانەوە و دەستی چەپی خستە سەر دەستەكەی تری و دەنگدانەوەیەكی زۆری لێكەوتەوە لە هەموو ئیسپانیادا

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart