حوزه‌یران 28, 2022 12:00 PM

فەرمی : فیدراسۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا سکاڵای دژی پاریس سانجێرمان و مان سیتی تۆمار دەکات

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، دەستەی لالیگا سکاڵای لەسەر ھەر یەکە لە پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتی تۆمار دەکات.

بەپێی بەیاننامەکە،دەستەی لالیگا بەبیانۆی سەرپێچی لە یاساکانی یاریی خاوێن ئەم سکاڵایە تۆمار دەکات.

لە بەیاننامەکەدا ھاتوو: ئەم جۆرە ھەڵسوکەوتانە سیستەم لەناو دەبات و تۆپی پێ قۆرەخ دەکات، ھاوکات کاریگەریی لەسەر یانەکانی لالیگا و سەرجەم پاڵەوانییەتییەکان دەکات، جگە لەوە ھەڵاوسان لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان درووست دەکات.

دەستەی لالیگا لە درێژەی بەیاننامەکەیدا: لالیگا دڕکی بەوە کردووە کە خەرجکردنی پارە لەلایەن یانەکانەوە بەشێوەیەکی نا رێکخراو، راستەوخۆ دەبێت یان لە رێگەی مافی سپۆنسەری دەبێت، ئەمەش لەگەڵ دۆخی بازاڕ یەکناگرێتەوە.

ئەم سکاڵایەی لالیگا دوای ئەوەوە ھات، لەم ماویەدا، مباپێ بە گرێبەستێکی خەیاڵی لە پاریس سانجێرمان مایەوە و ھالاندیش بە گرێبەستێکی گەورە لە دۆرتمۆندەوە گواستراەوە مانچێستەر سیتی.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌