یانەی بایرن میونشن بەشێوەیەکی چاوەرواننەکراو نرخی لیڤاندۆفسکی بەرزکردەوە.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای دەکات کە یانەی بایرن میونشن بەمەبەستی رێگریکردن لە رۆیشتنی لیڤاندۆفسکی نرخەکەی بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ بەرز کردەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژنامەکان باسیان لەوە دەکرد بایرن بەر لە بەرزکردنەوەی نرخەکەی، داوای 40 ملیۆن یۆرۆی ئەکرد، ھاوکات بارسێلۆنا بەنیازبو بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی بدات، بەڵام بەپێی دوایین ھەواڵ، بایرن نرخەکەی زیاتر بەرز کردەوە.
ئەمەو دوای تەواوبوونی یارییەکانی ئەم وەرزە، لیڤاندۆفسکی ئارەزووی رۆیشتن لە بایرن میونشن کرد و پەیوەندی بەیانەیەکی دیکەوە بکات، کە نزیکترینیان بارسێلۆنایە، ئەگەر چی وەرزێکیتری لەگەل یانە باڤارییەکە ماوە.