خشتەی ئامادەسازی ریال مەدرید بۆ وەرزی نوێ ئاشکرابوون، لەیەکێک لەیارییەکاندا رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوه.
ئامادەسازییەکانی وەرزی نوێی لۆس بلانکۆس لە طـی مانگی ئایندە دەست پێدەکەنەوە، مەشقە ئاساییەکانی یانەکە بەڕێوەدەچن.
دواتر و لەیەکەم یاریی وەرزێی نوێدا ریال مەدرید رووبەرووی بارسێلۆنا رکابەری مێژوویی دەبێتەوە. یارییەکە لەویلایەتی لاس ڤیگا ـی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، بەگوێرەی زانیارییەکان ئێلـ کلاسیکۆی وەرزی نوێ لە 23 ـی تەمموز کاتژمێر 7 ـی ئێوارە دەبێت.
لە 26ـی تەمموز لەدرێژەی یارییە دۆستانەکانیدا، ریال مەدرید دژی کلەب ئەمریکا یاریی دەکات، 30 تەمموز رووبەرووی یوڤێنتۆس دەبێتەوە و ئەو دوو یارییەش لەلاس ڤیگاس دەبن.
لە 10 ـی ئاب ـی ئەمساڵ یەکەمین یاریی فەرمی ریال مەدرید لەچوارچێوەی جامی سوپەری ئەوروپی دژی ئینتراخت فرانکفۆڕت ـی ئەڵمانی دەبێت و 14 ـی ئاب یارییەکانی لالیگا دەست پێدەکەنەوە.
کۆتا 5 یاریی ئێلـ کلاسیکۆ ریال مەدرید باڵادەست بووە و لە 4 یارییدا شکستی بەبارسێلۆنا هێناوە و یانە کەتەلۆنییەکە تەنها یەک بردنەوەی هەیە.