دە ساڵە وازی لەیاریی کردن هێناوە، بەڵام هێشتا هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە بگات بەریکۆردەکەی، ئەو رۆڵی لەبردنەوەی 2 جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی بڕازیل هەبووە 3 جار خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی وەرگرتووە.
رۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیما، دیاردەی تۆپی پێ لەرووی مێژووییەوە بەهێزترین هێرشبەرە لە تێپەڕاندنی گۆڵپارێزان.
بەپێی داتا تۆمارکراوەکان، دیاردە لە تەمەنی وەرزشییدا 88 جار بە لێدەرکردن گۆڵپارێزی تێپەڕاندووە و گۆڵی تۆمارکردووە، لەکۆی 352 گۆڵ لە ژیانیدا بەڕێژەی لەسەدا 25ـی گۆڵەکانی بە تێپەڕاندنی گۆڵپارێز تۆمارکردووە.
ئەو داتایە بەهیچ یاریزانێکی دیکە تۆمارنەکراوە بەدرێژایی مێژووی تۆپی پێ، تا ئێستاش هیچ یاریزانێک پێی نەگەیشتووە.
رۆناڵدۆ نازاریۆ، بۆ ماوەی 18 ساڵ بەردەوام بوو لەیاریی کردن و بۆ 7 یانەی جیاواز یاریی کردووە، 17 ساڵێش لەریزی سەماکارانی سامبا خزمەتی هەیە، لەئێستادا تەمەنی 45 ساڵە سەرۆکی یانەی ڤایۆدۆلیدی ئیسپانیە.